خلێفی ؛ هێشتا هیوام بە مباپێ هەیە

ناسڕ خێلفی قەتەڕی و سەرۆکی یانەی پاریس سانجێرمان لێدوانێکی تایبەتی دەدات سەبارەت بە ئایندەی مباپێ .

خلێفی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد هەموومان دەزانین گرێبەستەکەی کلیان زۆری نەماوە و یاریزانەکەش بایکۆتی سەرجەم گفتوگۆکانی کردووە سەبارەت بەنوێکردنەوەی گرێبەستەکەی .

خلێفی من زۆر سوپاسی مباپێ دەکەم لەو ماوەی پێشوودا خزمەتێکی زۆر باشی ئێمەی کردووە من ئێستاش بێ هیوا نەبووم لەوەی مباپێ بەردەوام بێت لەگەڵ ئێمە چوونکە ئێمە دەتوانین داخوازییەکانی ناوبراو بە زیادەوە جێ بەجێ بکەین گەر ئارەزووی مانەوە بکات .

لە کۆتایدا خلێفی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد چاوەڕێی کات دەکەین بزانین چی ڕوودەدات ، هەروەها ناسر خلێفی پیرۆزبایی ئاڕاستەی یانەی لیل کرد بەوەی بوونە پاڵەوانی خوولی فەڕەنسا .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا