یەكێتی تۆپی پێ‌ كۆ دەبێتەوە

پۆڵەتیك: سپۆڕت
ئەگەر چی ماوەی چەند مانگێكە فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان دەرگای بارەگاكەی داخراوە و ناكۆكی نێوان جێگری سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێ‌ و سكرتێری یەكێتییەكە كێشە و گرفتی زۆر دروست بوو تا كار گەییشتە ئەوەی شتێك نەما بە ناوی یەكێتی تۆپی پێی كوردستانەوە بەڵكو دوو كەرت بوونی یەكێتییەكە وای لێ‌ هات بوو كە ببێتە ڕاستییەكی حاشاهەڵنەگر هەموو ئەو دۆخەش بە هۆی ئەوەوە بوو كە لە كۆبوونەوەی 7/25 بە زۆرینەی دەنگی ئامادە بووان كە 5 دەنگی بەڵێ‌ بوو بەرامبەر بە 3 دەنگی نەخێر یانەی نەورۆزی شاری سلێمانی كرایە پاڵەوانی خولی نایابی كوردستان بۆ وەرزی 2020/2019

ئیتر كێشەكان گەورە بوون و هیچ كام لە دوو لایەنی دژ بە یەك ئامادەییان تیادا نەبوو مل بۆ ئەوی تر بدەن تا دۆخەكە برایەوە لای سیاسییەكانی هەردوو حیزی دەسەڵاتداری كوردستان ئیدی فەرمان بۆ ئەندامانی هەردوو حیزب لە یەكێتی تۆپی پێ هاتە خوارەوە كە دەبێت كۆبوونەوە ساز بكەن و كۆتایی بەو دۆخە بهێنرێت هەر بۆیە دوێنێ‌ شەممە سكرتێری یەكێتی تۆپی پێ‌ ئاگاداری نامەیەكی بڵاو كردەوە بەم شێوەیە:

ئاگاداری ..
ئاگاداری سەرۆک و جێگری سەرۆک و سەرجەم ئەندامانی یەکێتی تۆپی پێی کورستان دەکەمەوە، سبەی یەکشەممە رێکەوتی ٢٠٢٠/٩/٢٧ لە کاتژمێر ١٢:٠٠ ی نیوەڕۆ، لە بارەگەی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان لە هەولێر ئامادەبن، بە مەبەستی کۆبوونەوەی ئاسایی یەکێتییەکەمان، لەگەڵ رێزدا.
سەلام حوسێن
سکرتێری یەکێتی تۆپی پێی کوردستان

وەرزشكارانی كوردستان ئەمڕۆ چاویان لە سەر ئەو كۆبوونەوەیەكە بە هیوای ئەوەی كۆتایی بەم دۆخە هەڵواسراوە بێت و ئیدی وەرزش لەم هەرێمەدا دەست پێ‌ بكاتەوە و كێشەكان جارێكی تر نەگەنەوە بەم دۆخەی ئێستا كە پیایدا تێ‌ دەپەڕێت.

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا