میسی هەر دەڕوات

پۆڵەتیك: سپۆڕت
ڕاپۆرتە هەواڵەكانی میدیای ئیسپانیا باس لەوە دەكەن كە لیۆنێل میسی كێشەكانی نێوان خۆی و بارتۆمیۆی گەورە كردووە تا بارتۆمیۆی ناچار كرد دەستبەرداری پۆستەكەی ببێت وەك سەرۆكی یانەكە لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا هەر دەیەوێت لە بەرشەلۆنە بڕوات.

پڕۆگرامی چیرنجیتۆ ی ناوداری ئیسپانیا ئاشكرای كرد: بۆندی میسی لەگەڵ بەرشەلۆنە لە كۆتایی ئەم وەرزە تەواو دەبێت و لیۆ نایەوێت لەگەڵ بەرشەلۆنە بمێنێت و هەر دەیەوێت بەرەو مان سیتی بڕوات، چونكە تاقەتی بەرشەلۆنەی نەماوە و دەیەوێت گۆڕانكاری بكات لە ژیانی وەرزشی خۆی تا كاتی ماوە بۆ ئەو مەبەستەش بەردەوام بارتۆمیۆی دەكردە پاساو ئێستاش كە بارتۆمیۆ نەما میسی هەر سورە لە سەر ئەوەی لە یانەكە نەمێنێتەوە و بڕوات.

ئەو پڕۆگرامە ئەوەشی بڵاو كردەوە كە میسی هێشتا دەرگای ڕۆیشتنی بۆ مان سیتی دانەخستووە و هێشتا بیر لەوە دەكاتەوە لە هاوینی داهاتوو بەرەو لای گواردیۆلا بڕوات، چونكە دۆخی گوادریۆلاش لە یانە شینەكەی شاری مانچستەر باش نییە مەگەر بەس بە پەلكێش كردنی میسی هێور ببێتەوە و پیپ بتوانێت لەگەڵیان بەردەوام بێت.

دانەر ئەسڵان

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک