بارسەلۆنا سیفلیای کوتا بە زەویدا

دوێنێ شەممە لە یاری لوتکەی لا لیگای ئیسپانیادا یانەی سیفلیا لە یاری لووتکەدا میوانداری یانەی بارسالۆنای کرد .

یانەی بارسەلۆنا بۆ ئەوەی بەردەام بێت لە کێبرێکی خولی یانەکانی ئیسپانیا جگە لە سەرکەوتون هیچی دیکە لە بەرژەوەندی نەبوو ، هاوکات لۆپتیکی دەیویست بە سوود وەرگرت لەو ئاستە ناجێگرەی بارسەلۆنا سێ خاڵی گرنگ بەدەست بهێنێت ،کۆمان بۆ ئەم یاریە تەواو گۆڕانکاری کردبوو لە پێکهاتەکەیدا بەجۆرێک داڕشتەکەی لە ٤-٣-٣ گۆڕیبوو بۆ ٣-٥-٢ ئەمەش لە پێناو بەهێزکردنی هێڵی بەرگریدا ، یارەکە دەستی پێکرد بارسەلۆنا بەگشتی مێسی بەتایبەت بە ڕۆحتیەێکی جیاوازتر بینران .

تایمی یەکەم بارسە زوو لە ڕێگای دیمبڵی گوزی خۆی وەشاند و گۆڵی پێشکەوتنی کرد لە ٢٩دا هێنا ، پاش ئەم گۆڵە سیفلیا ڕیزەکانی ڕێکخستەوە بەمەبەستی گۆڵ تۆمارکردن بەڵام سەرکەوتوو نەبوون تایمی یەکەم بە سودی بارسا کۆتایی پێهات ، تایمی دووەم هەر دوو یانە بەهەمان سیناریۆ دەستیان بەیاریکردوە بەڵام هیچی جیاواز نەبینرا تا خوولەکانی کۆتایی ئەوە بوو مێسی بە هەوڵێکی تاکی توانی گۆڵی دووەمی یانەکەی تۆمار بکات سێ خاڵی گرنگی مسۆگەر کرد .

بەمبردنەوەیە بارسا بەشێوەیەکی کاتی بە ٥٣ خاڵ هاتە پلەی دووەمی ڕیزبەندی گشتی خوولی ئیسپانیا

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا