پۆڵه‌تیك سپۆرت
پێگه‌ی ئاماره وه‌رزشییه‌كان نرخی ئه‌و یاریزانه لاوانه‌ی بڵاوكرده‌وه، كه پێشر له بازاری كرین و فرۆشتنی یاریكه‌رانده نرخیان زۆر كه‌مبوو، كه‌چی له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنیان له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده و یانه‌كه‌نیان چه‌ندین جار نرخی گرێبه‌سته‌كانیان زیادی كردووه.
دوو له‌و یاریزانانه‌ی وه‌كو نموونه هێناوه‌ته‌وه یه‌ك له‌وانه هالاندی نه‌رویجی و یاریزانی بروسیا دۆرتمۆنده، كه له ماوه‌ی یه‌ك مانگدا نرخه‌كه‌ی (33) ملیۆن یۆرۆ زیادی كردووه، كه ئه‌م یاریزانه ئێستا ده‌یه‌وێت رووبكاته یه‌كێك له یانه‌كانی به‌رشه‌لۆنه و ریاڵ مه‌درید.
یاریكه‌ری دووه‌م برۆنۆ فێرناندێزی پرتوگالی و یاریزانی یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتده، كه پێشتر به‌های (19) ملیۆن یۆربوو، كه‌چی ئه‌مرۆ نرخی ئه‌و یاریكه‌ره گه‌یشتۆته (140) ملیۆن یۆرۆ.
ئه‌مه‌ش ده‌ریده‌خات دوای كۆتایی فایرۆسی كۆرنا گه‌شه‌ی كرین و فرۆشتنی یاریزانان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ببوژێته‌وه.