پۆله‌تیك سپۆرت
ئه‌مرۆ ده‌رگای هاتنوو چوونی یاریزانان له كیشوه‌ی ئه‌وروپا بۆ میركاتۆی زستانه داخرا، به‌ڵام هیچ یانه‌یه‌ك بۆندی گه‌وره‌ی واژۆ نه‌كرد و كه‌مترین پاره له‌م میركاتۆیه‌دا خه‌رجكرا، به‌ڵام هه‌ندێك یانه به‌هۆی پێكانه‌وه ناچار چه‌ند یاریكه‌رێكی كه‌میان به خواستن یان كرین گواستۆته‌وه.
ئه‌وه‌تا بەهۆی پێکانەوە ئەم وەرزە بۆ جوێل ماتیپی بەرگریکاری یانه‌ی لیڤەرپوڵ کۆتایی هات و ناتوانێت وه‌رزه‌كه‌ی ته‌واو بكات.
بەو هۆیەوە لەکۆتا خوله‌كه‌كانی میركاتۆدایانەی ریدز هەریەک لە ئوزان کاباک و بن دەیڤیزی کڕی تاوەکو جێگه‌ی (ڤان دایک و ماتیپ و گۆمێز) سێ یاریزانه بەرگریكاره پێکراوه‌كه‌ی پێ پڕ بكاته‌وه.
هه‌روه‌ها یانەی لیڤەرپوڵ ڕۆشتنی مینامینۆی بۆ یانەی ساوسهامتۆن بە خواستن ڕاگەیاند و دواتر ده‌یگه‌ڕێنێته‌وه ریزی یانه‌كه.