زیدان: شانازی دەكەم ڕاهێنەری كروس بووم

پۆڵەتیك: سپۆڕت
زەینەدین زێدانی فەڕەنسی ڕاهێنەری ناوازەی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی ستاییشی نێوەندكاری ئەڵمانی یانەكەی تۆنی كروس دەكات.

لە دیدارێكی پێگەی ڕیاڵ فرانس دا زیزۆ ڕایگەیاند: (بە هەموو پێودانگێك تۆنی كروس ئەو یاریزانە ناوازەیەیە كە ڕاهێنەر هیوای بوونی دەخوازێت لە تیپەكەیدا تەنانەت ئەو یاریزانە وای لە من كردووە شانازی بكەم بەوەوە كە ڕۆژێك لە ڕۆژان ڕاهێنەری بووم تەنانەت كاتێك واز لە كاری ڕاهێنەرایەتیش دەهێنم بۆ مێژوو باسی دەكەم كە من ڕۆژگارێك ڕاهێنەری ئەو یاریزانە بێ‌ وێنەیە بووم).

زیزۆ ڕاشیدەگەیەنێت: (كروسی بێ‌ دەنگ و لە سەرخۆ ئەو یاریزانە تەواو كامیڵەیە كە هەموو شتێك لە ژیانی ئەودا هاوتایە بە خێزانەكەی و تۆپی پێ‌ لەو دوو شەتە هیچی تر لە هزر و بیركردنەوەیدا نییە تۆنی كروس دەتوانێت ئەگەری زۆر بە ڕاهێنەر بدات لە هەر شوێنێكی یاریگادا بێت یاری پێ‌ بكات و سوودی لێ‌ وەربگرێت ئەو توانای هەیە لە هەر جێگەیەك یاریت پێ‌ كرد ناوازەترین ئاستت پێشكەش بكات بە بێ‌ دەنگی و لە سەرخۆیی).

لە كۆتاییشدا ئەو ڕاهێنەرە وتی: (خۆشحاڵم كە ڕۆژانە دەیبینم مەشق دەكات و لەگەڵماندایە تەنانەت لە مەشقەكانیشدا چێژ لە بینینی دەبینم كە بەردەوام خۆی هیلاك دەكات تا بە باشترین شێوە ئامادە بێت).

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا