جامی یەكێتی ئاسیا هەڵوەشایەوە

پۆڵەتیك: سپۆڕت
یەكێتی تۆپی پێی ئاسیا بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی جامی یەكێتی یانەكانی ئاسیای دا كە دووەم پاڵەوانێتی تۆپی پێی كیشوەرییە لە پاش خولی یانە پاڵەوانەكانی ئاسیاوە.

ئەمڕۆ پێنج شەممە لیژنەی جێبەجێكار لە یەكێتی تۆپی پێی كیشوەری ئاسیا لە ڕێی ڤیدیۆ چاتەوە كۆبوونەوەیەكی تایبەتی سازدا تیایدا چەندان و چەندان باس و خواسی تایبەت بە تۆپی پێ‌ گفتوگۆی لە بارەوە كرا.

ئەندامانی لیژنەكە هاوڕا بوون لە سەر ئەوەی كە كۆڤید 19 واتا ڤایرۆسی كۆڕۆنا هێشتا مەترسی ماوە لە سەر مرۆڤایەتی و وەرزش بە تایبەت هەر بۆیە كە كۆ دەنگی سەرجەم ئەندامەكان بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی جامی یەكێتی یانەكانی ئاسیای ساڵی 2020 دا.

پاش كۆبوونەوەكە یەكێتی یە كیشوەرییەكە بەیاننامەیەكی بڵاو كردەوە تیایدا باسیان لەوە كردووە كە سەرەڕای دابەش كردنی وەرزشی بە 5 ناوچەكەی كیشوەری ئاسیاوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا كۆڤید 19 زۆر بەهێزترە لە دۆخە وەرزشییەكە هەر بۆیە بە داخەوە بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی پاڵەوانێتی جامی یەكێتی یانەكانی ئاسیای ساڵی 2020 ڕادەگەیەنین.

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا