کیومان ؛ بارسا پێنچ بۆ شەش یاریزانی هەیە

ڕۆناڵد کیومان بەڕێوبەری هوونەری یانەی بارسا ڕایگەیاند هێشتا بارسا بێ هیوا نەبووە لە بوون بە پاڵەوانی لا لیگا و هەموو ئەگەرەکان کراوەن .

کیومان گووتی پێویستە زیاتر باوەڕ بەخۆمان بهێنین ڕاستە هەڵەمان هەیە بەڵام ئیستاس ئەمەل ماوە بۆ بوون بەپاڵەوان .

سەبارەت بە ئایندەی خۆی لەگەڵ بارسا کیومان گووتی جارێ هیچ ڕوون نییە ئەوەی ئێستا گرنگە ئەوە کۆشش بکەین بۆ بوون بەپاڵەوان ، پێویشتە هەموو وەرزەکە بکرێتە پێوەر بۆ ئاستی من نەک ئەم چەند یارییەی کۆتایی ، کۆتایی وەرز هەموو شتەکان روون دەبیتەوە بیرتان بێت ئێمە دەمانتوانی لووتکەی ڕیزبەندی بگرین بەڵام نەمتوانی بیقۆزینەوە ئەو بوارانەی هاتنە پێش بۆمان

لە کۆتایدا کیومان ئاماژەی بۆ ئەوە کرد من زۆر لە ئێستای بارسا ڕازیم چوونکە ئێمە پێنچ بۆ شەش یاریزانمان هەیە بتوان ڕکابەری چل بۆ پەنجا یاری وەرز بکەن بە یەک ئاست .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا