تایبەتمەندیەکانی ئایپادێکی نوێی ئەپڵ

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای ئەپڵ تایبەتمەندیەکانی ئایپادێکی نوێی دەخاتەڕوو کە شاشەیەکی گەورە و تایبەتمەندی نوێی هەیە.

ئامێری ئاپیاد ناین جێنەرەیشن کێشەکەی 487 گرامە، دووریەکەی( 250.6/174.1/7.5) ملیمە، شاشەکەی لەجۆری ئای پی ئێس ئێڵ سی دیە بەقەبارەی 10.2 ئینج و دیقەی پیشاندانی 2160/1620 پێکسڵ، پێنوسی زیرەکیشی بۆ وێنەکێشان و نوسین هەیە.

چارەسەرکەری ئەپڵ ئەی13 بایۆنیک و چارەسەرکەری وێنەی ئەپڵ جی پی یوی تێدابەکارهاتووە، ڕامەکەی سێ گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 64 یان 256 گێگابایتە، دیقەی کامێرا سەرەکیەکەی هەشت مێگاپێکسڵە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 12 مێگاپێکسڵە، بەسیستمی ئایپاد ئۆ ئێس 15 کاردەکات، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە، خێرای پاتریەکەی 8557 میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا