سێ گۆڕانکاری لە ئایفۆن ١٣دا دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

بەپێی بڵاو کراوەکان، سێ گۆڕانکاری ئایفۆن ١٣ی کۆمپانیای ئەپڵی ئەمریکی ئاشکرا دەکرێت، بە تەواوی جیاوازی تێدا دەکرێت بە بەراورد بە ئایفۆنەکانی پێشوو.

ئەم سێ گۆڕانکارییەش بریتین لە قەبارەی کامێراکانی پشتەوە، ڤێرژنی مۆبایلەکە جیاواز دەبێت و نمونەی بچوکی لێ دروست دەکرێت.

یەکەم-قەبارەی کامێراکان

لە ئایفۆن ١٣دا دەست کراوە بە دروست کردنی کامێرای سەرسوڕهێنەرو تایبەت، لە شێوەی ستونیەوە دەگۆڕێت بۆ شێوەی ئاسۆیی،ئەمەش بە هۆی ئەوەی کامێراکان گەورەترن بە بەراورد ە ئایفۆنەکانیتر، تایبەتمەندی زۆری تێدا دەبێت.

دووەم-پێکهاتەی ئایفۆن ١٣

ئەپڵ گۆڕانکارییەکی بەرچاو لە ئایفۆن ١٣دا دەکات، بە تایبەت لە ڕووی پێکهاتەوە، چەندین ماددەی جۆراو جۆر بەکار دەهێنێت کە پێشتر لە مۆبایلی ئەپڵ دا بەکار نەهاتوون.

سێیەم-ئایفۆن ١٣ مینی

بەپێی ئەو زانیارییانەی دزەیان کردووە، ئەپڵ گرنگیرکی زۆری بە ئایفۆن ١٣ مینی داوە، گەشەیەکی زۆری بە ڤێرژنەکەی داوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا