پۆڵەتیک پرێس
کۆمپانیای ڤیڤۆ مۆبایلێکی نوێ بەتایبەتمەندی زۆر و پێشکەوتوو بۆ بەکارهێنەرانی بەرهەمدەهێنێت.
مۆبایلی ڤیڤۆ وای15 سی کێشەکەی 179 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئای پی ئێس ئێڵ سی دیە بەقەبارەی 6.51 ئینج و دیقەی پیشاندانی1600/720 پێکسڵ و شەپۆلی 60 هێرتز، چارەسەرکەری میدیا تەک ئێم تی6765 هێلیۆ پی35 و چارەسەرکەری وێنەی پاوەر ڤی ئاڕ جی ئی8320ی تێدابەکارهاتووە.
بەسیستمی ئەندرۆید12 کاردەکات، ڕامەکەی سێ گێگابایتە، میمۆریەکەی 32 گێگابایتە، مۆبایلەکە دوو کامێرای سەرەکی بەدیقەی(13+2) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی هەشت مێگاپێکسڵە، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە، خێرای پاتریەکەی 5000 میلی ئەمپێرە.