کازمی: رێگە بە ھیچ جۆرە پێشێلکارییەکی ھەڵبژاردن نادەم

پۆڵەتیک پرێس

سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، خۆی سەرپەرشتیی ئاسایشی هەڵبژاردن دەکات و رێگە بە هیچ جۆرە پێشێلکارییەک نادات.

 

بەپێی راگەیەنراوی نووسینگەی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کازمی ئاماژەی بەوەکردووە، حکومەت بەڵێنی خۆی بۆئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە جێبەجێ کرد و هەموو پێداویستییەکی خستە بەردەستی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانبۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن.

باسی لەوەشکردووە، وەکو حکومەت چەندین لیژنەی بەدواداچوون و چاودێرییان بۆ دەستنیشانکردنی پێشێلکاریی بەربژێران و حیزبەسیاسییەکان پێکهێناوە.

کازمی دڵنیاشیداوە لەوەی هیچ پێشێلکارییەکی سەلمێندراو بێ سزا تێناپەڕێت و ئەنجامدەری پێشێلکارییەکە لە رێگەی کۆمیسیۆنەوە دەدرێتەدادگا.

 

دەشڵێت،خۆم سەرپەرشتی ئاسایشی هەڵبژاردنەکان دەکەم و رێگە بە هیچ جۆرە پێشێلکاری و دەستدرێژییەک نادەین“.

 

بڕیارە رۆژی 10ی ئەم مانگە، هەڵبژاردنی پێشوەختە لە سەرتاسەری عێراق و هەرێمی کوردستان بەڕێوەبچێت و لە ئێستاشدا حزب وکاندیدەکانی سەرقاڵی بانگەشەن بۆ پرۆسەکە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا