پۆڵەتیك پرێس
یه‌كێتی په‌رله‌مانتارانی كوردستان په‌یامێك ئاراسته‌ی حكومه‌تی هەرێم دەكەن و رایدەگەیەنن ، دەبێت داهاتی وڵات بۆ موچه‌خۆران‌و فه‌رمانبه‌رانی یاسایی بێت وهه‌رچییش زووه سیستمی بایۆمه‌تری بخرێته‌كارو دوو موچه‌كان ببڕدرێن‌و رێگە به‌هیچ كه‌س‌و لایه‌نێك نه‌درێت له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی داهات‌و ده‌ستكه‌وته‌كانی هه‌رێم به‌كاربێنێت.
لەڕاگەیەندراوەكەدا یه‌كێتی په‌رله‌مانتارانی كوردستان، هۆشداریی به‌حكومه‌تی هه‌رێم دەدات‌و ئاماژە بەوەكراوە، ئێمە له‌سۆنگه‌ی بڕوابون به‌مافی یاسایی هاوڵاتیان به‌تایبه‌ت فه‌رمانبه‌رو خانه‌نشینه ڕاسته‌قینه‌كان‌و یاساییه‌كان ده‌نگی خۆمان ده‌خه‌ینه‌پاڵ ده‌نگی هه‌موو ئه‌وانه‌ی داواده‌كه‌ن به‌زویی یاسای چاكسازی پیاده‌بكرێت‌و داهاته‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كورستان یه‌ك بخرێن‌و چیتررێگە به‌هیچ كه‌س‌و لایه‌نێك نه‌درێت له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیان ئه‌و داهات‌و ده‌ستكه‌وتانه به‌كاربێنن.
لەڕاگەیەندراوەكەی یه‌كێتی په‌رله‌مانتارانی كوردستاندا، داواكراوە هیچ كه‌سولایه‌نێك داهاتێكی نایاسایی بۆ نەڕوات و داهاته‌كان بخرێنه خزمه‌تی خه‌ڵكی كوردستان و پرۆسه‌ی چاكسازیش ماوه‌یه‌كی زۆری به‌سه‌رداچووه‌و چیتر دوانه‌خرێت‌و ئه‌نجامی وردبینیه‌كان له‌هه‌موو بواره‌كاندا سودیان لێوه‌ربگیرێت‌و گۆڕانكاریه‌كی بنه‌ڕه‌تی ئه‌نجامبدرێت.
ئاماژە بەوەشدراوە، خه‌ڵكی كوردستان خه‌ریكه متمانه‌ی به‌پرۆسه‌ی چاكسازی نەمێنێت و ڕۆژانه ناڕه‌زاییه‌كان له‌زیادبوندایه‌و بارێكی وا هاتۆته‌پێش كه خه‌ڵكی نیگه‌رانن به‌رامبه‌ر حوكمداری له‌كوردستان، حكومه‌ت ده‌بێت بۆ خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی به‌گشتی بێت نه‌ك بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌ت، بۆیه پێویسته هه‌نگاوی به‌په‌له بنرێت بۆ چاره‌سه‌ری موچه‌بڕین‌و چاكسازی ڕاسته‌قینه.