بافڵ تاڵەبانی پیرۆزبایی ئاڕاستەی یەکێتی زانایان دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی زانایانی ئایینی کوردستان پیرۆزباییان ئاڕاستە دەکات.

بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک پەیامێک بڵئو دەکاتەوە تیایدا، پیرۆزبایی خۆی ئاڕاستەی یەکێتی زانایانی کوردستان دەکات.

دەقی پەیامەکە

بەڕێزان لە یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان

بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی لەبەڕێزتان، زانایانی ئاینی و مامۆستایان دەکەم.

مامۆستایانی ئاینی رۆڵێکی گرنگ و بەرچاویان بینیووە لە مێژووی خەباتی گەلی کورد و بەھێزکردنی پایەکانی کۆمەڵگەی کوردەواری لە رووی گیانی پێکەوەژیان، ئاشتی کۆمەڵایەتی و گەشەپێدانی ھزری میانڕەوی، کە ئەمەش جێگای ستایش و پێزانینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە و رێزی بێسنوورمان بۆ ئەو رۆڵە جوامێرانەیە هەیە.

دەمەوێت لەم بۆنەیەدا داوا لە مامۆستایان و زانایان بکەم کە رۆڵی زیاتر بگێڕن و وەک هەمیشە پێشەنگ بن لە رووبەڕووبوونەوەی بیری توندڕەوی. لە هەوڵەکانیان بەردەوام بن لەپێناو قووڵکردنەوەی گیانی تەبایی و پێکەوەژیان و خزمەتی زیاتری کۆمەڵگەکەمان.

ھەرشاد و سەرفرازبن

بافڵ تاڵەبانی

ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا