عێراق ڤیزای بۆ هاوڵاتیانی ئەم وڵاتانە کرد بە خۆڕایی

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، بەبۆنەی دەستپێکردنی ڕێوڕەسمەکانی یادی چلە، عێراق پێدانی ڤیزای بە زیارەتکارانی شیعە مەزهەبی چەند وڵاتێکی کرد بە بێبەرامبەر.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئاشکرایکرد،” پێدانی ڤیزای ئایینی بەبۆنەی ڕێوڕەسمەکانی یادی چلەوە بۆ هاوڵاتیانی پاکستان، ئەفغانستان، یەمەن و لوبنان کراوە بە بێبەرامبەر”.

ڕوونیکردەوە، هاوڵاتیانی ئەو وڵاتانە دەتوانن لە وڵاتەکانی خۆیان یان ئێران لەڕێگەی باڵیۆزخانەکانی نوێنەرایەتییەکانی عێراق ڤیزای ئایینی عێراق وەربگرن.

ئاماژەی بەوەکرد، گەشتیارانی ئایینی هیند دەتوانن لە نوێنەرایەتییەکانی عێراق لە مۆمبای و دەلهی ڤیزا وەربگرن و بەشێوەیەکی فەرمی بڕە پارەیەکیان بۆ دەگەڕێندرێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا