پۆڵەتیک پرێس
ئەمڕۆ، هەڵبژاردنی پەرلەمانی لوبنان بەڕێوە دەچێت سەرۆک کۆماری لوبنانیش داوا دەکات بە دەنگدان داهاتووی وڵات بپارێزن.
ئەمڕۆ یهكشهممه 15ی ئایاری 2022 لە وڵاتی لوبنان بنکەکانی دەنگدان بە رووی دەنگدەران کرانەوە، 3 ملیۆن و 900 هەزار کەس لە هەڵبژاردنەکەی ئەمڕۆ مافی دەنگدانیان هەیە.
هاوکات سەرۆک کۆماری لوبنان داوای لە خەڵکەکەی کرد، لە رێگەی بەشداریکردن لە دەنگدان شۆڕش بکەن و داهاتووی وڵاتەکەیان بپارێزن.
لە ماوەی ڕابردوو هەتا ئێستا بارودۆخی ئابوری لە وڵاتی لوبنان لەوپەڕی خراپیدایە، هەژاری لە وڵاتەکەدا گەیشتۆتە ئاستێکی زۆر بەرز.