وەزیری كارەبا بانگهێشتی پەرلەمان دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لیژنەی وزە و سامانە سروشتیەكان لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، پێویستە لەسەر گۆڕینی كەرتی كارەبا لە گشتیەوە بۆ تایبەت وەزیری كارەبا سەردانی پەرلەمان بكات.

لیژنەكە لەكۆبونەوەیەكدا تاوتوێی چۆنیەتی گۆڕینی سیستەمی كارەبای لە كەرتی گشتییەوە بۆ كەرتی تایبەتكردو بەوهۆیەوە بڕیاردرا، وەزیری كارەبا سەردانی پەرلەمان بكات، تاوەكو زانیاری و بەرچاو روونی بە لیژنەكە بدات.

هاوكات تاوتوێكردنی چۆنیەتی بەتایبەتكردنی كارەبای نیشتمانی و سوودەكانی و جێبەجێكردنی پێوەری زیرەك كرا.

ئەوەش لەكاتێكدایە لە ماوەی رابردودا وەزارەتی كارەبای هەرێم رایگەیاند، لە پێناو بەفیڕنەدانی زوەی كارەباو باشكردنی كارەبا، بڕیاریانداوە كارەبا لە كەرتی گشتییەوە بۆ كەرتی تایبەت بگوازنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا