پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق، رایگەیاند، لە كۆتایی ئەمساڵدا پێشمەرگە و سوپای عێراق هەڵمەتێك بۆ راماڵینی داعش لە عێراق ئەنجام دەدەن رۆڵی ئەمەریكاش لەو هەڵمەتەدا بەهێزكردنی سوپای عێراق دەبێت لەپێناو ئەوەی داعش دووبارە نەگەڕێتەوە.
ماتیۆ تولەر، باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق راگەیاند: لە كۆتایی ئەمساڵ و كاتی كشانەوەی سوپای ئەمەریكا لە عێراق، تاران هەوڵ دەدات بۆشاییەكان پڕ بكاتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەر پێكهاتەیەك لایەنگر بن بۆ ئێران، دژی واشنتنە، بایدن پێشتر وتویەتی كە ئاسایشی عێراق، ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە.
باسی لەوەشكرد، لە كۆتایی ئەمساڵدا، هێزەكانی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەكان هەڵمەتێك بۆ راماڵینی چەكدارانی داعش ئەنجام دەدەن، رۆڵی ئەمەریكا لەو هەڵمەتە دروستكردن و بەهێزكردنی سوپای عێراق دەبێت، بۆ ئەوەی داعش دووبارە نەگەڕێتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، دراوسێكانی عێراق هەوڵ دەدەن میلیشیاكان چالاك بكەنەوە، هەموو پێكهاتەیەكی لایەنگر لەگەڵ ئێران دژی ئەمەریكایە.