دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران هۆشداری بەهاوڵاتیان و گەشتیاران دەدات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران رایگەیاند، سەرجەم ئەو گەشتیارانەی لە رێگەی حاجی ئۆمەرانەوە گەشت ئەنجام دەدەن بۆ ئێران پێویستە پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنایان پێبێت و ئەنجامەکەشی نێگەتیڤ بێت بە پێچەوانەوە هەرهاوڵاتییەك یان گەشتیارێک پشکنینی کۆرۆنای پێ نەبێت دەوڵەتی ئێران رێگایان پێنادات سەردانی ئێران بکەن.

سیروان حسین، وتەبێژی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، ئەوانەی کە بە نیازن لە ڕێگەی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەرانەوە گەشت و سەردانی کۆماری ئیسلامی ئێران بکەن، پێویستە بروانامەی پشکنینی کۆرۆنا (ئەنجامی نێگەتیڤ) یان لابێت، بە پێچەوانەوە هەر هاووڵاتییه‌ك، یان گەشتیارێک بڕوانامەی پشکنینی کۆرۆنای لا نه‌بێت، ئێران ڕێگایان پێنادات سەردانی ئێران بکەن و دەگەڕێندرێنەوە.

وتیشی، بۆ ئەوەی هاوڵاتیان و گەشتیاران تووشی گرفت و زەحمەتی رێگە نەبن، داوایان لێدەکەین بەبێ هەبوونی بڕوانامەی پشکنینی کۆرۆنا بە مەبەستی چوون بۆ ئێران سەردانی دەروازەی نێودەولەتی حاجی ئۆمەران نەکەن، چونکە رێگایان پێنادرێت گەشت و سەردان بكەن.

وتەبێژی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران، ئاماژەی بەوەشكرد، ئەگەر لەدەروازەكەش رێگە بەهاوڵاتیان و گەشتیاران بدرێت بەبێ پشكنین سەفەر بكەن ئێران لەسنوری خۆی دەیانگێڕێتەوەو ناهێڵێت بچنە ناو ئێرانەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا