تاڵیبان: لە داهاتوودا بوار بۆ ژنان دەڕەخسێنین

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

تاڵیبان ڕایگەیاندووە، لە ماوەی داهاتوودا ئەرکەکانی ژنان بۆ وەرگرتنی پۆستی حکومی لە ئەفغانستان دابین دەکەین.

زەبیحوڵا موجاهید وتەبێژی بزوتنەوەی تاڵیبان بە میدیاکانی ڕاگەیاند، بەپێی حکومەی شەریعەت ئەرکەکان بە ژنان دەبەخشین.

وتیشی، لە ئێستادا سەرەتای دروست کردنی حکومەتەکەمانە بەڵام، لە ماوەی داهاتوودا و لە قۆناغی دووەمدا، بوار بۆ ژنان دەڕەخسێنین بچنە ناو حکومەتەوە.

ئەم هەفتەیە حکومەتی تاڵیبان پێکهێنانی حکومەتی نوێی لە ئەفغانستان ڕاگەیاند، بەڵام ژن لە ناو پێکهاتەی حکومەتدا نەبوو.

نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکانی دیکە داوایان لە تاڵیبان کرد، ڕێز لە مافەکانی مرۆڤ بگرن بە ژنانیشەوە، دوای ئەوەی لە 15ی ئابدا تەواوی ئەفغانستانی کۆنترۆڵ کرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا