پۆڵه‌تیك پرێس
سامان به‌رزنجى، وه‌زیرى ته‌ندروستى هه‌رێم رایگه‌یاند، به‌راورد به هه‌فته‌ی رابردووتر ژماره‌ی توشبوان به‌كۆرۆنا 32% كه‌میكردوه، له ئێستادا له‌هه‌رێم تاڕاده‌یه‌كی باش ئاماری توشبوانی كۆرۆنا به‌ره‌و كه‌مبونه‌ته‌وه ده‌ڕوات و ئومێده‌وارین به‌ته‌واوی كۆنترۆڵ بكرێت.
دواى كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى كاروباری ته‌ندروستی و ژینگه و مافی به‌كاربه‌ر له په‌رله‌مانی كوردستان وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێم رایگه‌یاند: “پێشتر ئه‌وانه‌ی پشكنینی كۆرۆنایان بۆ ده‌كرا 17.8%یان ئه‌نجامی پشكنینه‌كانیان پۆزه‌تیڤ بووه له‌كاتێكدا نابێت 5% زیاتر بێت، به‌ڵام ئێستا ژماره‌ی توشبوان به‌راورد به 31ی مانگی رابردوو 53% كه‌میكردوه، كه ئاستى تووش بوون به كۆرۆنا له‌و رۆژه‌دا گه‌یشته لوتكه”.
وه‌زیرى ته‌ندروستى باسى له‌وه‌شكرد، “له‌هه‌رێمى كوردستان هه‌فته‌ی رابردوو به‌راورد به هه‌فته‌ی رابردووتر ژماره‌ی توشبوان به‌كۆرۆنا 32% كه‌میكردوه، به‌مه‌ش رێژه‌ى تووشبووانى كۆرۆنا له كوردستان به‌ره‌و كه‌مبوونه‌وه ده‌ڕوات و ئومێده‌وارین به ته‌واوه‌تى كۆنترۆڵ بكرێت”.
له‌باره‌ى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی خوێندن سامان به‌رزنجى وتی:”به داخستنی خوێندنگه‌كان ژماره‌ی توشبوان به كۆرۆنا كه‌مبوه‌ته‌وه، سه‌ره‌تای مانگی داهاتووش راپۆرتێكی نوێ بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خوێندن ئاماده ده‌كه‌ین و بڕیار ده‌ده‌ین قوتابخانه‌كان بكرێنه‌وه یان به‌داخراوى بهێڵدرێنه‌وه”.