پۆڵه‌تیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
یوسف محه‌مه‌د سه‌رۆكى پێشووى په‌رله‌مانى كوردستان له دیدارێكى پۆڵه‌تیك پرێسدا روونكردنه‌وه له‌سه‌ر بڕیاره‌كانى دادگاى باڵا تایبه‌ت به مووچه‌خۆرانى هه‌رێم ده‌دات و ده‌ڵێت، بڕیاره‌كه له‌به‌رژه‌وه‌ندى مووچه‌خۆران و فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستانه.
یوسف محه‌مه‌د سه‌رۆكى پێشووى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌ڵێت، ئه‌م بڕیاره له‌دواى چه‌ند ساڵ له دواكه‌وتن و لێبڕین و پاشه‌كه‌وتكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم دراوه، له‌دواى ئه‌و خۆپیشاندانه به‌رفراوانانه‌ى مامۆستایانى ناڕازى و به‌شێك له فه‌رمانبه‌ران بوو، ئه‌و خۆپیشاندانانه به‌شێوه‌یه‌كى به‌رفراوان له میدیاى عێراقى رووماڵده‌كران، جگه له بایكۆتى به‌رفراوانى مامۆستایان، هه‌موو ئه‌مانه كاریگه‌ریان هه‌بوو به‌وه‌ى فشارێك دروستببێت له‌سه‌ر كۆى ده‌سه‌ڵاته‌كان له عێراق بۆ چاره‌سه‌ركردنى پرسى مووچه ئه‌گه‌رنا پێشتریش چه‌ند داوایه‌ك چووبووه به‌رده‌مى دادگاى باڵا بۆ چاره‌سه‌رى مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێم، من نامه‌وێت له رۆڵى ئه‌و به‌ڕێزانه‌ش كه‌م بكه‌مه‌وه ئه‌مجاره‌یان سكاڵایان تۆماركردبوو، ده‌ستى هه‌ردوولایان خۆش بێت.
ده‌رباره‌ى ئه‌وه‌ى ئایا هه‌رێم به‌م بڕیارانه بچوك ده‌بێته‌وه یان مه‌ترسى له‌سه‌ر قه‌واره‌ى هه‌رێم دروست ده‌بێت؟ یوسف محه‌مه‌د وتی: ئه‌م بڕیاره‌ى ئه‌مڕۆ بڵاوكراوه‌ته‌وه له‌لایه‌ن دادگاى باڵاوه ده‌سه‌ڵاته‌كانى هه‌رێم و ئه‌و ماددانه‌ى په‌یوه‌ندیان به ده‌سه‌ڵاته‌كانى هه‌رێم هه‌یه له‌ناو ده‌ستوورى عێراقدا باسكراون له‌لایه‌ن دادگاى باڵاوه دانى پێدانراوه.
روونیشیكرده‌وه، به‌ڵام ئێمه ده‌بێت جیاوازى بكه‌ین له‌نێوان دووجۆر ده‌سه‌ڵات بۆ هه‌رێم، هه‌ندێك له ده‌سه‌ڵاته‌كانى هه‌رێم كه له‌ماوه‌ى رابردوو هه‌بوون ده‌سه‌ڵاتى دیفاكتۆ بوون، ئه‌م ده‌سه‌ڵاته دیفاكتۆیانه له‌وكاته‌وه بۆ هه‌رێم دروست بوون، كه رژێمى پێشووى عێراق له مانگى 11 ى ساڵى 1991 دام و ده‌زگاكانى له هه‌رێم كشانده‌وه، دواتر هه‌ڵبژاردن له هه‌رێم ئه‌نجامدراو حكومه‌تى هه‌رێم و په‌رله‌مانى كوردستان پێكهات، له‌وكاته‌وه هه‌رێمى كوردستان هه‌ندێك ده‌سه‌ڵاتى دیفاكتۆى هه‌بوو كه ته‌نانه‌ت له‌دواى نووسینى ده‌ستوورى عێراقیش به‌رده‌وام بوون، وه‌جۆرێكى تر‌ى ده‌سه‌ڵاتى هه‌رێممان هه‌یه كه له‌ناو ده‌ستوورى عێراقدا دانراون و وه ئه‌وانه دیارن كه له‌ناو ده‌ستووردا ئاماژه‌یان پێدراوه. له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدرانى ریفراندۆم و شكستى ریفراندۆم ورده‌ورده هه‌رێم پاشه‌كشه‌ده‌كات له‌و ده‌سه‌ڵاته دیفاكتۆیانه‌ى كه هه‌ر له‌دواى ساڵى 1991 و پێكهێنانى حكومه‌ت له 1992 لێى به‌رخورداربوو، وه ورده‌ورده حكومه‌تى فیدراڵ و ده‌سه‌ڵاته فیدراڵییه‌كان ئه‌یكه‌نه‌وه به‌ناو ده‌سه‌ڵاته فیدراڵیه‌كاندا، ئه‌مه‌ش كاریگه‌رى شكستى ریفراندۆم بوو.
باسى له‌وه‌شكرد، ئه‌گه‌ر سه‌یرى بڕیاره‌كانى دادگاى باڵا بكه‌ین ده‌بینین ژماره‌ى ئه‌و بڕیارانه‌ى كه له‌دژى هه‌رێمى كوردستان یان ده‌سه‌ڵات له هه‌رێمى كوردستان داویه‌تى كه‌متره له‌و بڕیارانه‌ى له‌به‌رژه‌وه‌ندى هه‌رێم ره‌تیكردووه‌ته‌وه، سكاڵا چووه‌ته به‌رده‌م دادگاى باڵا بۆ به‌ناده‌ستوورى ناساندنى هه‌رێمى كوردستان ره‌تیكردووه‌ته‌وه، یان داوا چووه‌ته به‌رده‌م دادگاى باڵا بۆ به‌ناده‌ستوورى ناساندنى ده‌سه‌ڵاته‌كانى هه‌رێمى كوردستان ره‌تیكردووه‌ته‌وه، سكاڵا چووه‌ته به‌رده‌مى دادگاى باڵا بۆ به‌ناده‌ستوورى ناساندنى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردن و راپرسى له هه‌رێم ره‌تیكردووه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو ده‌بێت ئه‌وه‌ش بزانین داواكارانى ناو ئه‌م كه‌یسه هه‌ر هاووڵاتى هه‌رێمى كوردستانن ئه‌وانه‌ى چوونه‌ته به‌رده‌م دادگاى باڵا فه‌رمانبه‌رو مووچه‌خۆرى هه‌رێم داواى ئه‌وه‌یانكردووه مووچه‌كانیان به‌دوور بگیرێت له‌هه‌موو ململانێیه‌كى نێوان هه‌رێم به‌غدا، دادگاى باڵا له به‌رژوه‌ندى ئه‌وان بڕیاریداوه، یانى ئێستا ئه‌مه له‌سودى مووچه‌خۆرانى هه‌رێمه یان له‌دژیانه.
یوسف محه‌مه‌د ده‌شڵێت ده‌قى بڕیاره‌كه‌ى دادگاى باڵا ئه‌وه‌ى تیایه كه هه‌موو ئه‌و هه‌ژمارانه‌ى ده‌كرێنه‌وه بۆ بنه‌جێكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان و ئه‌وانه‌ى سوودمه‌ندن له تۆڕى پاراستنى كۆمه‌ڵایه‌تى ده‌بێت له‌و بانكانه‌ى سه‌ر به‌حكومه‌تى عێراقن هه‌ژماره‌كان بكرێنه‌وه. به‌ڵام حه‌واڵه‌كردنی بۆ هه‌رێم له‌رێگاى تره‌وه بێت كه له‌لایه‌ن بانكى ناوه‌ندییه‌وه بڕواى پێكراوه، كه‌واته لێره‌وه هه‌ژمارى من له‌و بانكانه‌ى كه بانكى فیدراڵى نین حسابى بۆ ناكرێت.