پۆڵەتیک پرێس
تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر وێنەی گەنجێکی سودانیان بڵاوکردەوە دوای 11 ساڵ لە ڕاهێنانی مارێکی کوبرا بەهۆی ژەهرەکەیەوە لە پەخشێکی ڕاستەوخۆدا مرد.
دوای کار و نمایشەکانی لە بەردەم جەماوەر و هاوڕێکانیدا لە ئەسیر، مەنسور ویستی لە پەخشێکی ڕاستەوخۆی فەیسبوکدا نمایشەکەی لەگەڵ کوبرا تەواو بکات، بەڵام مەنسور بیری لەوە نەکردبۆوە سەرچاوەی داهاتەکەی بگۆڕێت بۆ هۆکاری مردنی، لەکاتی یاریکردن و نمایشکردن لەگەڵ مارەکە لە پەخشێکی راستەوخۆ و لەبەردەم هەوادارانی بەشێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو ژەهری مارەکەی وەرگرت.
دوای بڵاوبونەوەی ژەهرەکە بە تەواوی جەستەیدا هاوڕێکانی مەنسوریان گەیاندە نەخۆشخانەی ئەسیر بەڵام بەداخەوە دەستبەجێ مرد.