ژنێک باکوور بۆ باشووری ئەمریکا بە پایسکیل دەبڕێت

پۆڵەتیک پرێس

ژنێکی تەمەن 72 ساڵ ژمارەی پێوانەیی لە کتێبی گینسدا تۆمارکرد، دوای ئەوەی باکوور بۆ باشووری ئەمریکای بە پایسکیل بڕی، گەشتەکەی 2083 میل بوو لەماوەی 43 ڕۆژدا تەواویکرد و توانی نازناوی بەتەمەنترین ژن بۆ بڕینی ئەو ماوەیە بە پایسکیل وەربگرێت.

تۆمارەکانی گینس بۆ ژمارەی پێوانەیی باسی لەوەکرد لینیا سالڤۆ لەتەمەنی 72 ساڵ و 27 ڕۆژدا گەشتەکەی لە سان یسیدرۆی کالیفۆرنیا لەماوەی 43 ڕۆژدا تەواوکرد، گەشتەکەی سالڤۆ بەدرێژایی کەناری هادی تەنها بەشێکە لە پڕۆژە گەورەکەی بۆ دروستکردنی وێنەی جی پی ئێس بۆ نیشانەی ئاشتی لە سەرانسەری ویلایە یەکگرتووەکان و کەنەدا.

سالڤۆ بە تۆمارەکانی گینسی راگەیاند:” تۆمارەکانم پەیوەندیان بەخێراییەوە نییە پەیوەندیان بە تەمەنەوە هەیە بۆیە پێویست ناکات خێرابم و خۆم هیلاک بکەم بۆئەوەی سەربکەوم”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا