600چەکداری تاڵیبان لەپەنجشێر کوژران

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەرگریکارانی پەنجشێر ڕایانگەیاند، لە بەیانی ئەمڕۆوە 600 چەکداری بزوتنەوەی تاڵیبان، لە ویلایەتی پەنجشێر کوژراون.

وتەبێژی بەرەکانی پێشەوەی جەنگ فەهیم دەشتی، لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە تویتەر بڵاوی کردەوەوتی”ئێمە 600چەکداری بزوتنەوەی تاڵیبانمان لە ناوچە جیاجیاکانی پەنجشێر کوشتووە لە بەیانییەوە”.

ئاماژەی بەوەشدا، زیاتر لە هەزار چەکداری تاڵیبان دەستگیرکراون  و خۆیان ڕادەستی ئێمە کردووە، ڕێگریشمان لەو پێداویستیانە کردووە کە لە پارێزگاکانی دیکەوە بۆیان هاتووە.

ڕۆژی هەینی، تاڵیبان ڕایگەیاند کۆنترۆڵی ویلایەتی پەنجشێری کردووە، بەڵام لە ڕاگەیندراوێکدا هێزەکانی پەنجشێر ڕەتیان کردەوە، کە پەنجشێر کەوتبێتە دەست تاڵیبان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا