پەرلەمان یاسای دەستەی دەستپاكی هەموار دەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

بڕیارە ئەمڕۆ پێنج شەمە پەرلەمانی كوردستان كۆبێتەوەو هەمواری چەند یاسایەك بكاتەوە لەوانەش یاسای وەزارەتی دارایی و دەستەی دەستپاكی هەرێم.

بەپێی راگەیەنراوێكی پەرلەمانی كوردستان كە لە بارەی كۆبونەوەكەی ئەمڕۆوە بڵاویكردوەتەوە تێیدا هاتووە، لە دانیشتنەكەدا خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژەیاسای هەمواری یاسای وەزارەتی دارایی و ئابوری و خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازە یاسای هەمواری دووەمی یاسای دەستەی دەستپاكی دەكرێت.

ئەوەشهاتووە، پەرلەمان خوێندنەوە بۆ پرۆژەیاسای هەمواری دووەمی یاسای یەكێتیی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی و پرۆژەیاسای هەمواری یەكەمی یاسای وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی دەكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا