یەدەگی بانکی ناوەندی عێراق لەدراوی بیانی بەرزدەبێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

میدیاکانی عێراق لەزاری مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە بڵاویانکردەوە، یەدەگی بانکی ناوەند لەدراوی بیانی بۆ زیاتر لە 60 ملیار دۆلار بەرزبووەتەوەو ئەمەش ئاماژەیەکە بۆچاکبوونی ئابوری وڵات.

لەنیوەی دووەمی ساڵی ڕابردوو عێراق رووبەڕووی قەیرانی ئابوری سەخت بووەوە بەجۆرێک بووە پاڵنەری ئەوەی حکومەت پەنابباتەبەر قەرز تابتوانێت موچەی فەرمانبەران دابینبکات.

لەوبارەیەوە نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، یەدەگی بانکی ناوەند لەدراوی بیانی بۆ زیاتر لە 60 ملیار دۆلار بەرزبووەتەوە لەکاتێکدا بەر لەپڕۆژەی ڕێوشوێنەکانی چاکسازی حکومەت، بڕەکەی 51.9 ملیار دۆلار بوو.

ئەوەش لەکاتێکدایە مانگی رابردوو مستەفا کازمی رایگەیاند، یەدەگی بانکی ناوەندی عێراق لەدراوی بیانی لەئەنجامی ئەو ڕێوشوێنە چاکسازییانەی حکومەت گرتوونیەتەبەر، بەرێژەی چوار ملیار دۆلار زیادیکردووە.

کۆتاییەکانی ساڵی رابردوو حکومەتی عێراق چەند رێوشوێنێکی گرتەبەر کە بەبەرنامەی چاکسازی وەسفیکردن بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی ئابوری لەوانەش، کەمکردنەوەی بەهای دینار بەرانبەر دۆلارو کۆنتڕۆڵکردنی بەشێک لەدەروازە سنوورییەکان و رێگریکردن لەقاچاخچێتی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا