هەوڵی كودەتاكەی ئوردن كارەكانی لوتكەی سێ قۆڵی راگرت

پۆڵەتیك پرێس

بەرپرسانی عێراقی ئاشكرای دەكەن، بەهۆی روداوی هەوڵی كودەتاكەی ئوردنەوە كارەكانی كۆبونەوەی لوتكەی سێ قۆڵی لە نێوان عێراق و ئوردن و میسر بۆ كاتێكی نادیار راگیراوە.

حەسەن نازم وتەبێژی فەرمی حكومەتی عێراق رایگەیاند، هەوڵی كودەتا لە چەند رۆژی رابردوی ئوردن وایكرد كارەكانی لوتكەی سێ قۆڵی رابگیرێن، عێراق دۆخی هەستیاری ئەو وڵاتە لە بەرچاو دەگرێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، پێشتریش چەند روداوێكی نەخوارزاو لە میسر روویدا، رووداوەكانی میسرو ئوردن بوونە هۆكاری دواخستنی كارەكان.

پێشتر هەر سێ لایەنی عێراق و ئوردن و میسر بڕیاریاندا لوتكەی سێ قۆڵی ئەنجام بدەن، بەڵام بەهۆی روداوی پێكدادانی دوو شەمەندەفەر لە میسرو هەوڵی كودەتا لە ئوردن دووجار كارەكانی لوتكەكە دواخرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا