عێراق و ئوردن و میسر كۆبونەوەی لوتكە ئەنجام دەدەن

پۆڵەتیك پرێس

بڕیارە لە سێ مانگی سەرەتایش ساڵی نوێ كۆبونەوەی لوتكەی سێ قۆڵی لەنێوان عێراق و ئەردەن و میسر لەبەغدا بەڕێوەبچێت.

ئاژانسی هەواڵی عێراق بڵاویكردەوە، چاوەڕوان دەكرێت كۆبونەوەیەكی سێقۆڵی لەنێوان عێراق و ئوردەن و میسر لەبەغدا لەچارەگی یەكەمی ساڵی داهاتوو بەڕێوەبچێت.

پێشتریش ئەنجومەنی هەماهەنگی سێقۆڵی كە لەقاهیرە كۆبوونەوە، بەپێویستیان زانیوە پەلە بكرێت لە كاركردن بەو رێككەوتنانەی لەماوەكانی رابردو لەنێوان هەر سێ وڵات واژوكراوە، بۆئەوەی جێبەجێبكرێت.

25ی ئابی ئەمساڵا لە ئوردن سەرۆكانی وڵاتانی عێراق و ئەردەن و میسر دووەمین كۆبونەوەی لوتكەیان ئەنجامداو لە كۆبونەوەكەدا پرسی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل و بۆری نەوتی عێراق و چەند پرسێكی دیكەیان تاوتوێ كرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا