نێچیرڤان بازرانی: لەبەر نەبوونی مووچە لە هەرێمی کوردستان خەڵک لە دۆخێکی زۆر خراپدا دەژین

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە وتارێکدا لە رێوڕەسمی ساڵیادی تیرۆرکردنی محەممەد باقر حەکیم، کە سەرۆکوەزیرانی عێراق و بەرپرسانی باڵای دیکە ئامادە بوون وتی، لەبەر نەبوونی بودجە و مووچە لە هەرێمی کوردستان، فەرمانبەران و خەڵک لە دۆخێکی “زۆر خراپدا” دەژین و داوایکرد کێشەکە بەزوویی چارەسەر بکرێت.

ئەمڕۆ شەممە، 13-01-2024، لە شاری بەغدا بە بەشداری نێچیرڤان بازرانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان؛ لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق؛ محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و بەرپرسانی حیزبی رێوڕەسمی ساڵیادی تیرۆرکردنی محەممەد باقر حەکیم ناسراو بە “شەهیدی میحراب” بەڕێوەچوو، تێیدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان وتارێکی پێشکەش کرد.

نێچیرڤان بارزانی وتی، گەلی عێراق بۆ رزگاربوون لە چەوساندنەوە و رزگاربوون لە تیرۆر، شەهید زۆری داوە، باشترین وەفاداری بۆ یاد و رۆحی شەهیدان گەشەپێدانی ئاوەدانی و خۆشکردنی ژیانی خەڵکی عێراق و دابینکردنی دواڕۆژێکی گەشە بۆ نەوەی ئێستا و داهاتوو.

نێچیرڤان بارزانی وتی، نابێت بە رق و دووبەرەکی، ئێستا و داهاتوو تێکبچێت و داوای کرد، هەموو لایەنەکان پابەندی دەستووری عێراق ببن.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە درێژەی وتارەکەیدا وتی، ئێستا لەبەر نەبوونی بودجە و مووچە لە هەرێمی کوردستان، فەرمانبەران و خەڵک لە دۆخێکی زۆر خراپدا دەژین و ئەوە کاریگەرییەکی خراپی کردووەتەسەر هەموو کەرتەکان لە هەرێمی کوردستان. زۆر پێویستە ئەو کێشە گەورەیە بەزوویی چارەسەر بکرێت، ئەوەش بەرپرسیارێتی هەموومانە، چونکە هەرێمی کوردستان و فەرمانبەرەکانی بەشێکن لە عێراق. بۆیە داوا لە تەواوی سەرکردە و لایەنە سیاسییەکان، فراکسیۆنەکان و هەموو ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەکەم پشتیوان بن بۆ چارەسەرکردنی کێشەی بودجە و مووچەی فەرمانبەرانی ‌هەرێمی کوردستان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا