50% ی ژنانی عێراق دووچاری توندوتیژی ئەلكترۆنی دەبنەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكی ناوەندی ستراتیجی بۆ مافەكانی مرۆڤ لە عێراق دەڵێت، 50٪ی ژنان لە عێراق ڕووبەڕووی توندوتیژیی ئەلیكترۆنی دەبنەوە.

فازل غەراوی، سەرۆكی ناوەندی ستراتیژی بۆ مافەكانی مرۆڤی عێراق لە بارەی توندوتیژیی ئەلیكترۆنی دژی ژنان لە عێراق رایگەیاند، لە ڕێگەی تۆڕە كۆمەڵایەتییە جیاوازەكانەوە ژنانی عێراق ڕووبەڕووی توندوتیژیی ئەلیكترۆنی دەبنەوە، ئەو پێگانەی پلەی یەكەمیان هەیە لە بڵاوبوونەوەی توندوتیژیی ئەلیكترۆنی بریتین لە فەیسبووك و مەسنجەر دواتر پێگەی ئینستاگرام دواتر واتسئاپ پاشان تێلیگرام و تویتەر.

ئاماژەی بەوەشكرد، 50٪ی ژنانی هەراسانكراو لە عێراق بەركەوتەی توندوتیژی ئەلیكترۆنی و قسەی نەشیاو و بازرگانیكردنن بە مرۆڤ. دەشڵێت؛ ئەم ڕێژەیە لە ساڵانی 2022_2023 دا بە شێوەیەكی بەرچاو زیادیكردووە، ئەگەر بەردەوام بێت، دەگاتە مەترسیدارترین ئاست لە پێوەرەكانی توندوتیژیی دژی ژنان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا