بایدن: بەردەوام دەبین لە پشتیوانكردنی عێراق

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكی ئەمەریكا بەهۆی كۆتایهاتنی كۆنگرەی لوتكەی بەغداوە پەیامێكی بڵاوكردەوەو رایگەیاند، بەردەوام دەبن لە پشتیوانیكردنی حكومەتی عێراق.

لە پەیامەكەیدا جۆ بایدن سەرۆكی ئەمەریكا پیرۆزبایی سەركەوتنی كۆنگرەی لوتكەی بەغدا بۆ (هاوكاری و هاوبەشی) لە حكومەتی عێراق دەكردو ئاماژەی بەوەكرد، كۆنگرەكە رێگایەكە بۆ كەمكردنەوەی گرژییەكان و پتەوكردنی هاوكارییەكان، لەنێوان وڵاتانی ناوچەكە.

راشیگەیاند، بەردەوام دەبن لە پشتیوانكردنی حكومەتی عێراقی و پەیوەندییەكانیشیان لەگەڵیدا پتەوتردەكەن.

رۆژی 28/8/2021، بە بەشداری نۆ وڵاتی هەرێمی و نێودەوڵەتی كۆنگرەی لوتكەی بەغدا بۆ هاوكاری و هاوبەشی بەڕێوەچوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا