لەبەردەم مەكۆی سەرەكی گۆڕان گردبوونەوەیەكی ناڕەزایی بەڕێوەچوو

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ژمارەیەك لەوكەسانەی بەهۆی بزوتنەوەی گۆڕانەوە نان بڕاوكراون، لەبەردەم مەكۆی سەرەكی بزوتنەوەكە لە شاری سلێمانی، گردبوونەوەیەكی ناڕەزاییان ئەنجامداو داوادەكەن بگەڕێنرێنەوە سەر شوێنەكانی خۆیان و چارەسەری كێشەكەیان بكرێت.

بەشێك لەو كەسانە دەڵێن، كۆمەڵێك كەسین نان بڕاوی سیاسین لەسەر بزوتنەوەی گۆڕان فەسڵ كراوین، ئێستاش داوای مافی خۆمان دەكەین، تێمانایە پێشمەرگەیە یان پۆلیسە یان ئاسایشە لەسەر بزوتنەوەی گۆڕان دەركراوین.
ئاماژەیان بەوەشكرد، هەرچەندە عومەری سەیید عەلی، رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان و خانەی راپەڕاندن و جڤاتی گشتی بەڵێنیان پێداوین كێشەكەمان بۆ چارەسەربكەن، بەڵام بەڵێنەكە تا ئێستا نەچووەتە بواری جێبەجێكردنەوە.

ئەو نان بڕاوە سیاسیانەی بزوتنەوەی گۆڕان هەڕەشەی هەڵدانی خێمە دەكەن، ئەگەربێتو بەزوویی كێشەكەیان چارەسەرنەكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا