جوتیار عادل: سبەی دەست بەدابەشكردنی موچە دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە  https://t.me/Politicpress

وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، سبەینێ دەست بە دابەشکردنی100% موچەی وەزارەتی تەندروستی دەکرێت.

جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان راشیگەیاندووە، دابەشكردنی موچە بەپێی سیولە دەبێت و لە ماوەیەکی دیاریکراودا موچەی گشت وەزارەتەکان دابەش دەکرێت.

پێشتریش جوتیارعادل وتەبێژی حكومەتی هەرێم باسی لەوەكردبوو، دڵنیایی هەیە كە بەغدا 200 ملیار دینارەكە بۆهەرێم بنێرێت و لەگەڵ داهاتی ناوخۆدا موچە بە تەواوی بدرێت بەفەرمانبەران.

هاوكات لەرۆژی 14ی ئابی 2021، فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا بە پۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند “وەك ئەوەی بڕیاری لێدراوە، چاوەڕواندەكرێت رۆژی 25ی ئەم مانگە بەغدا بڕی 200 ملیار دیناری دیكە بۆ هەرێم بنێرێت”.

لەرۆژی 15ی حوزەیرانی ئەمساڵ وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، مانگانە 200 ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرێت، ئەویش تا دوای وردبینیکردن لە داهاتە نانەوتییەکانی هەرێمی کوردستان، دواتر لەرۆژی 11ی تەمموزی 2021 وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم رایگەیاند، پارەکەی بەغدا خراوەتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی کوردستان، ئەوەش وایكرد حكومەتی هەرێم لێبڕینی لە 21%ی موچەی فەرمانبەران لاببات و بەبێ لێبڕین موچەی مانگی تەمموزى فەرمانبەران دابەشبكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا