وەزیری بەرگری بەریتانیا:ناگەڕێینەوە بۆ ئەفغانستان

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری بەرگری بەڕیتانیا ئەمڕۆ دوو شەممە ڕایگەیاند”دوای ئەوەی تاڵیبان کۆنترۆڵی وڵاتی ئەفغانستانی کرد، ئێمە ناگەڕێینەوە ئەفغانستان”.

بێن واڵاس وەزیری بەرگری بەڕیتانیا ئاماژەی بەوەدا”’تاڵیبان کۆنترۆڵی ئەفغانستانی کردووەو، چیتر هێزەکانی بەڕیتانیا شەڕی ئەو چەکدارانە ناکەن”.

واڵاس بە میدیاکانی ڕاگەیاند”دان بەوەدا دەنێم تاڵیبان بە تەواوی کۆنترۆڵی ئەفغانستانی کردووە، پێویست ناکات شارەزاییان هەبێت لە زانستە سیاسیەکاندا بۆ ئاشکراکردنی ئەو شوێنەی کە ئێمەی لێین”.

دوای ئەوەی پرسیاری لێکرا ئایا هێزەکانی هاوپەیمانی ناتۆو بەڕیتانیا دەگەڕێنەوە ئەفغانستان وتی”لە ئێستادا ئەمە پێشنیار نەکراوەو گفتوگۆی لەسەر نەکراوە”.

ئەمە لە کاتێکدایە، ڕۆژی هەینی دوای ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی بەپەلە، بەڕیتانیا بڕیاریدا 600سەرباز بنێرێت بۆ ئەفغانستان، ئاماژەیان بەوەشدا ئەگەر هاتوو قاعیدە گەڕایەوە مەترسی بۆسەر ڕۆژئاوا دروست کرد، ئەوا هێز دەنێرنەوە بۆ ئەفغانستان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا