داهاتی دەروازە سنوریەکانی عێراق دووبارە زیادی کردووە

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

داهاتی عێراق لە مانگی کانونی دووەم هەتا مانگی ئەیلولی 2021، نزیکەی 947ملیار دینار بووە، بەشێوەیەکی بەرچاو لە چاو ساڵای ڕابردوو کەمی کردووە.

عومەر وائیلی سەرۆکی دەستەی دەروازە سنورییەکانی عێراق ڕایگەیاند، داهاتی ساڵی 2021، لە مانگی کانونی دووەم هەتا مانگی ئەیلول نزیکەی 947ملیار دینار بووە.

وتیشی ساڵی ڕابردوو کۆی داهات 885ملیار دینار بووە، لە ساڵی 2019 دا داهات ترلیۆنێک و 122ملیار دینار بووە.

ڕوونیشی کردەوە، زیادبوونەوەی داهات لەمساڵدا بەراورد بە ساڵی ڕابردوو، بەهۆی ئەرک و ماندوو بوونی کارمەندانی دەستەی دەروازە سنورییەکانەوە بووە، ئاماژەی بەوەشدا هێشتا دەروازە سنورییەکانی کوردستان لە ژێر کۆنترۆڵی حکومەتی فیدراڵیدا نییە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا