پۆلەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ سێشه‌ممه 2ی تشرینی دووەم، لیژنەی دیاریکردنی نرخی موەلیدە ئەھلییەکانی سلێمانی نرخی كاره‌بای موەلیدە ئه‌هلییه‌كانی بۆ مانگی تشرینی یەکەمی له‌سه‌ر بنه‌مای نرخی سوته‌مه‌نی له‌بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، نرخی كاتژمێره‌كانی كاركردنی موه‌لیده‌كان دیاریكرد.
ئاماژەیان بۆ ئەوە کرد، به‌هۆی جیاوازی كارپێكردنی موه‌لیده‌كان له‌گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه، نرخی ئه‌مپێڕێك كاره‌بای موه‌لیده‌ی گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه جیاواز ده‌بێت، له كۆنوسی كۆبونه‌وه‌كه جه‌ختكراوه‌ته‌وه، ئه‌و موه‌لیدانه‌ی كه دو فیده‌رن له كاتی بڕانی یه‌كێك له دو فیده‌ركه نابێت موه‌لیده‌كانیان كاربكات كه ده‌بێته هۆی دروستبونی كێشه.
سه‌بارت به خشته‌ی كارپێكردنی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان و دابینكردنی كاره‌با بۆ هاوڵاتان له مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵ به‌جۆرێكه كه له‌نێوان سه‌عات (12) نیوه‌ڕۆ تا (یه‌ك)ی شه‌و هه‌ركاتێك كاره‌بای نیشتیمانی كوژایه‌وه، پێویسته موه‌لیده‌كان كاره‌با دابین بكه‌ن بۆ هاوڵاتیان.
دەقی بڵاوکراوەکە ی بەڕێوبەرایەتی کارەبای سلێمانی
لێمانی؛ خشته‌ی پێدانی كاره‌بای مولیده گۆڕدرا
نرخى كاره‌باى موه‌لیده بۆ مانگى 10 دیاریكرا
نرخی یه‌ك سه‌عات كاره‌بای موه‌لیده له مانگی رابردودا له نێوان چوار هه‌زار بۆ پێنج هه‌زار و (500) دینار ده‌بێت، هاوكات خشته‌ی پێدانی كاره‌بای موه‌لیده گۆڕانی به‌سه‌ردادێت كه‌له سه‌عات یه‌كی شه‌و بۆ شه‌ش و نیوی به‌یانی كار به‌موه‌لیده‌كانیان ناكه‌ن و كاره‌با دابین ناكه‌ن.
ئەمڕۆ سێشه‌ممه (2021.11.2) لیژنەی دیاریکردنی نرخی موەلیدە ئەھلییەکانی سلێمانی نرخی كاره‌بای موەلیدە ئه‌هلییه‌كانی بۆ مانگی (10.2021) له‌سه‌ر بنه‌مای نرخی سوته‌مه‌نی له‌بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، نرخی كاتژمێره‌كانی كاركردنی موه‌لیده‌كان دیاریكرد.
به‌پێی كۆنوسی كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌كه، كاركردن و ته‌رخانكردنی كاره‌با له‌لایه‌ن موه‌لیده ئه‌هلییه‌كانه‌وه بۆ هاوڵاتیان له مانگی رابردودا له‌نێوان (90) بۆ (120) سه‌عاتدا بوه و هه‌ر سه‌عاتێك به (46) چل و شه‌ش دینار و (16) فلس دیاریكراوه، به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێڕ كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی له ناوشاری سلێمانی بۆ ئه‌و مانگه له نێوان چوار هه‌زار بۆ پینج هه‌زار و (500) دینار ده‌بێت.
به‌هۆی جیاوازی كارپێكردنی موه‌لیده‌كان له‌گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه، نرخی ئه‌مپێڕێك كاره‌بای موه‌لیده‌ی گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه جیاواز ده‌بێت، له كۆنوسی كۆبونه‌وه‌كه جه‌ختكراوه‌ته‌وه، ئه‌و موه‌لیدانه‌ی كه دو, فیده‌رن له كاتنی بڕانی یه‌كێك له دو فیده‌ركه نابێت موه‌لیده‌كانیان كاربكات كه ده‌بێته هۆی دروستبونی كێشه.
سه‌بارت به خشته‌ی كارپێكردنی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان و دابینكردنی كاره‌با بۆ هاوڵاتان له مانگی (2021.11) به‌جۆرێكه كه له‌نێوان سه‌عات (12) نیوه‌ڕۆ تا (یه‌ك)ی شه‌و هه‌ركاتێك كاره‌بای نیشتیمانی كوژایه‌وه، پێویسته موه‌لیده‌كان كاره‌با دابین بكه‌ن بۆ هاوڵاتیان.
له كاتژمێر یه‌كى شه‌و تا 12ى نیوه‌ڕۆ، ته‌نیا به‌یانیان له‌سه‌عات (6:30) بۆ سه‌عات هه‌شتى به‌یانى، كاره‌با بۆ هاوڵاتیان دابینبكه‌ن، به‌ڵام له رۆژانی هه‌ینی و پشوه فه‌رمییه‌كاندا له‌بری به‌یانیان سه‌عات (10) كار به‌موه‌لیده ده‌كه‌ن.