ئەمڕۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاب کۆتایی دێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەگوێرەی خشتەی وەزارەتی دارایی، ئەمڕۆ پێنجشەممە کۆتایی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی هەشتی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم دێت و شەش وەزارەت و دەستە و سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێم مووچەکانیان وەردەگرن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 9ـی تشرینی دووەم، هەریەکە لە وەزارەتەکانی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، رۆشنبیری و لاوان، کارەبا، شارەوانی گەشت و گوزار، خانەنشینانی پێشمەرگە و سێ سەرۆکایەتییەکەی پەرلەمان، ئەنجوومەنی وەزیران و سەرۆکایەتی هەرێم، مووچەکانیان وەردەگرن.

پاش گەیشتنی 750 ملیار دینارەکەی بەغدا، حکومەتی هەرێم دەستی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئابی مووچەخۆران کرد، جیاوازتر لە مانگەکانی رابردوو، حکومەتی هەرێمی کوردستان بە 6 رۆژ لەنێوان 5ـی تشرینی دووەم بۆ 11ـی تشرینی دووەم، مووچەی مانگی ئابی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی دابەشکرد.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا