بڕیار لە موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەدرێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرچاوەیەکی ئاگادار تایبەت بە پۆڵەتیک پرێسی ڕاگەیاند، سبەینێ لەسەر دۆخی دارایی هەرێم (موچە،خەرجی ،گرفتی خەرجی رۆژانەی کۆمپانیاکان) ئەنجومەنی باڵای ئابوری هەرێم کۆدەبێتەوە بڕیاردەدات.

سەرچاوەکەی پۆڵەتیک پرێس ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند، “بژاردەکانی حکومەتی هەرێم دوای نەناردنی 200 ملیار دینارەکەی بەغدا بۆ دابەشکردنی موچە سنوردار بووە، بەهێزترین بژاردەش دابەشکردنی موچەیە هەر 40 ڕۆژ جارێک”.

ئەو سەرچاوەیە وتیشی، سبەینێ شەممە بڕیار لە کاتی دابەشکردنی موچەی مانگی دووی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەدرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا