پۆڵه‌تیك پرێس:
لاهور شێخ جه‌نگی، هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، مووچە و بژێوی ژیانی خەڵک، مافی ھاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستان وەک ھاووڵاتیانی دیکەی عێراق بێ جیاوازی بپارێزرێت.
له‌میانی سه‌ردانێكدا بۆ شاری به‌غدا لاهور شێخ جه‌نگی، هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق كۆبوه‌وه، له‌پاش كۆبوونه‌وه‌كه‌ش هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی خسته‌ڕو و ڕایگه‌یاند، “جەختمانکردەوە لەسەر گرنگی ھەمەھانگی نێوان لایەنە سیاسییەکانی کوردستان و عێراق لە پێناو چارەسەرکردنی کێشەکان و تێپەراندنی ئەو دۆخە نەخوازراوەی ھاتووەتە ئاراوە”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، چاره‌سه‌ری كێشه‌كان لە رێگای دیالۆگی جددی و لێکگەیشتنی ھاوبەش بە ئاڕاستەی کۆتایی ھێنان بە قەیرانەکان لە بەرژەوەندی خەڵک و ھێنانەکایەی سەقامگیری ئاسایش و ئابووری و خۆشگوزەرانی بۆ سەرجەم ھاووڵاتیانی عێراق، بەتایبەتی ھێنانەدی داوا رەواکانی خەڵکی خۆراگری کوردستان.
هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی باسی له‌وه‌شكردوه “بەگرنگیەوە جەختیشمانکردەوە لە گەیشتن بە رێگاچارەی گونجاو بۆ کێشە ھەڵپەسێردراوەکانی نێوان ھەردوو حکومەتی ھەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ و کۆتایی ھێنان بەو دۆسێیە لەسەر بنەمای دەستوور و یاسا، بە تایبەتی پرسی مووچەی مووچەخۆران و بژێوی ژیانی خەڵک و پاراستنی مافی ھاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستان وەک ھاووڵاتیانی دیکەی عێراق بێ جیاوازی”.