مستەفا كازمی فەرماندەیەكی تری سەربازی لەكار دەخات

پۆڵەتیك پرێس:
سەرچاوەیەكی ئەمنی ئاشكرایكرد، كە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق فەرمانی بۆ لەكارخستنی فەرماندەیەكی تری سەربازی لەباشووری وڵات دەركردووە.

بەپێی سەرچاوەكە، مستەفا كازمی فەرمانی بۆ لەكارخستنی بەڕێوەبەری پۆلیسی واست لیوا ئەحمەد عەبدولسەهیب دەركردووەو لەجێگەی ئەو لیوا ئەحمەد زەركانی دەستنیشان كردووە.

هەر بەپێی سەرچاوەكە، تائێستا هۆكارەكانی لەسەر كارلادانی ئەو فەرماندە سەربازییە روون نییەو رەنگە پەیوەندی بە گرژییەكانی باشووری عێراق هەبێت.

مستەفا كازمی لەسەرەتای بەكاربوونی لەمانگی ئایاری رابردووەوە تائێستا چەند فەرماندەیەكی سەربازی لەپۆستەكانیان دوورخستووەتەوە.

دواین بەرپرسی ئەمنیش لەپۆستەكەی دوورخرایەوە، فەرماندەی پۆلیسی پارێزگای بەسرە بوو لەباشووری عێراق، كە بەهۆی تەقەكردن لەخۆپیشاندەران لەپۆستەكەی دوورخرایەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا