پۆڵه‌تیك پرێس:
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریدا سبه‌ینێ پێنج شه‌ممه ده‌ست به دابه‌شكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بكات.
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا هاتووه، مەسرور بارزانی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ڕایگه‌یاندوو، لەم روژانەدا بەردەوام لە سەر هێڵ بووین لە گەڵ سەرۆك وەزیرانی عێراق بەرێز مستەفا كازمی و ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق و بەلێنیانداوە بابەتی ناردنی مووچە لە چەند رۆژی داهاتوودا چارەسەر بكەن.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه، به‌ڵام ئەگەر لە بەر هەر هۆیەك لە كاتی خۆیدا مووچەی هەرێم لە بەغداوە نەگەیشت، ئەوە حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەو كورتهێنانە بە قەرز دابین دەكات تا بڕە مووچەی تەرخانكراو لە بەغدا دەگات و دواتر پارەكەی بەغدا لە بری قەرزەكە دەدرێتەوە.