ریاڵمەدرید بە بردنەوەیەكی گەورە دەستی بە لالیگا كرد

یانەی ریاڵمەدریدی ئیسپانی لەیەكەم یاری دەستپێكی لالیگادا بە ئەنجامێكی گەورە لە ئەلاڤێسی بردەوەو سێ خاڵی یەكەمی ئەمساڵی بەدەستهێنا.

لە هەفتەی یەكەمی خولی پلەیەكی ئیسپانیا، یانەی ڕیاڵ مەدرید لەدەرەوەی یاریگای خۆی رووبەڕووی یانەی ئەلاڤێس بوەوە.

لەو یارییەدا ریاڵمەدرید توانی بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرانبەر بە گۆڵێك لە ئەلاڤێس بباتەوە.

گۆڵییەكانی ریاڵ لەلایەن كەریم بنزیمە دوو گۆڵ، ناچۆ و ڤینیسیۆسەوە تۆماركران.

تاكە گۆڵەكەی ئەلاڤێسیش لەلایەن خۆسیلۆوە تۆماركرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا