پۆله‌تیك سپۆرت
له‌سه‌ر بابه‌تی رۆشتنی لیۆ میسی بۆ یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی ئینگلیزی جارێكی دیكه پیپ گواردیۆلا وه‌ڵام ده‌داته‌وه، كه هه‌میشه رۆژنامه‌نووسان پرسیاری ئه‌وه‌ی لێده‌كه‌ن هاوینی ئه‌مساڵ هه‌وڵی هێنانی لیۆ ده‌ده‌ن بۆ تیپه‌كه‌یان، كه ئێستا ئه‌و یاریكه‌ره ئازاده و گرێبه‌ستی هیچ یانه‌یه‌كی نییه، له‌وباره‌یه‌وه گواردیۆلا وتی:
“ئەو یاریزانە لە یانه‌یه‌كی تره. من هەمیشە هەوڵدەدەم وەڵامی پرسیارەکان بدەمەوە، بەڵام ئەو یاریزانە لە بەرشەلۆنە و ناتوانم قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌م، هه‌روه‌ها حەز ناکەم باسی ئەو یاریزانانە بکەم کە لێرە نین. باشترین ڕێگا بۆ قسەکردن لەسەر ئەمە پشت پەردەیه، تا مامەڵەی یاریزانه‌كان کۆتایی بێت، بەتایبەتی لەگەڵ ئەو یاریزانانەی لێرە نین”.