پۆڵەتیک پرێس
هەندێک لە ماڵپەرەکانی بواری تەکنەلۆجیا تایبەتمەندیەکانی مۆبایلە نوێیەکەی سۆنی ئاشکرا دەکەن کە چاوەڕوان دەکرێت یەکێک بێت لە باشترین مۆبایلەکانی ساڵی 2021.
مۆبایلی ئێکسپیریا فایفIII بەشێوەیەک دروستکراوە بەرگەی ئاو و پیسی دەگرێت، کێشەکەی 168 گرامە، دوووریەکەی(157/68/8.2) ملیمە، شاشەکەی لەجۆری ئۆلیدە بەقەبارەی 6.1 ئیج و دیقەی پیشاندانی2520/1080 پێکسڵ و شەپۆلی 120 هێرتز، تێکڕای ڕووناکیەکەی 449 مۆمە.
چارەسەرکەری کوالکۆم سناپ دراگۆن888 فایف جی تێدابەکارهاتووە، ڕامەکەی هەشت گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 128 یان 256 گێگابایتە، مۆبایلەکە سێ کامێرای بنەڕەتی بەدیقەی(12+12+12) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی هەشت مێگاپێکسڵە و توانای ناسینەوەی دەموچاوی هەیە.
بەسیستمی ئەندرۆید11 کاردەکات، شوێنی دوو سیمی هەیە و لەمسە، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە، خێرای پاتریەکەی 4500 میلی ئەمپێرە.