ڤاڵف ئامێرێکی تایبەت بە یاری بەرهەم دەهێنێت

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای ڤاڵف ی ئەمریکی بۆ گەشەپێدانی یارییە ڤیدیۆییەکان، ئامێرێکی نوێ بە ناوی ستیم دێک (steam deck)بەرهەم دەهێنێت.

شاشەی ئامێرەکە لە جۆری ئێڵ سی دیە، بە پێوانەی ٧ ئینج، بە دیقەی 800×1280پێکسل.

تایبەتمەندیەکانی ئامێرە نوێیەکەی ڤاڵف.

ئێس ئێس دی هەیە کە دتوانیت لە ڕێگەیەوە جێگەی خۆت بگۆڕیت، کۆمپانیا ئەمریکیەکە ڕوونی دەکاتەوە، ئێم.٢ ئێس ئێس دی ٥٤ گێگابایت و ٢٥٦ گێگابایت و ٥١٢ گێگابایتە، نرخەکەی ٣٩٩ دۆلار و ٥٢٩ دۆلار و ٦٤٩ دۆلاری ئەمریکیە.

پاڵپشتی وای فای و بلوتوزی هەیە، لەگەڵ دەرچەی تایپ سی، لەگەڵ دیسپلەی پۆرت ١.٤، توانای باتریەکەی ٤٠ واتە.

چارەسەرکەری ئەی ئێم دی زێن ٢ی هەیە، بە خێرایی ٣.٥-٢.٤ گێگاهێرتز، هەروەها، چارەسەرکەری داتای ئەی ئێم دی ئاڕ دی ئێن ئەی ٢ی هەیە بە خێرای ١.٦-١ گێگاهێرتز

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا