چیرۆکی ئەو خوێندکارەی بۆ ماوەی 11 ڕۆژ نەخەوت

پۆڵەتیک پرێس

بەشێکی زۆری خوێندکاران لەکاتی تاقیکردنەوەکاندا بۆماوەی چەند ڕۆژێک ناخەون، بەڵام ئەم چیرۆکە جیاوازە پاڵەوانی چیرۆکەکە بۆ ماوەی 11 ڕۆژ و 25 خولەک بەخەر بوو، بەمەش خوێندکار راندی گاردنەر توانی ژمارەی پێوانەی جیهان بشکێنێت.

چیرۆکەکە بەم شێوەیە دەستیپێکرد، کاتێک راندی و هاوڕێکەی مکالیستر بیریان لە پڕۆژەی دەرچوونی ئامادەییان دەکردەوە بەتایبەتی بۆ بابەتی زانست لەساڵی 1963دا، بە بیری راندیا هات ئەم ڕکابەرییە بکەن تا بزانن مرۆڤ چەند کاتژمێر دەتوانێت بێ خەو بمێنێتەوە و کاریگەرییە لاوەکیەکانیش لەسەری چی دەبێت.

هەردوو هاوڕێکە ئەم تاقیکردنەوەیەیان دەست پێکرد، بەڵام هاوڕێکەی راندی زۆر زوو لە ڕۆژی سێیەمدا دۆڕاندی، راندی بەردەوام بوو لەسەر تاقیکردنەوەکە، مکالیستر دەڵێت: ئێمە وەک گەمژەیەک ڕەفتارمان دەکرد، لەسەر دیوارەکان شتمان دەنووسی و هیچ شتێکمان بیرنەدەکەوتەوە، هەتا توانای قسەکردنیشمان کەم بوو، نیشانەکانی وڕێنەکردن و کەمی سەرنجدان لە ڕۆژی دووەمەوە دەستیپێکرد، بەڵام لەدوایدا راندی بۆ ماوەی 264.4 کاتژمێر نەخەوت، سەیر لەوەدابوو دوای تاقیکردنەوەکە راندی بە قورسی خەوی لێدەکەوت.

پزیشکان ڕێنمای دەدەن هەموو کەسێک ڕۆژانە پێویستی بە هەشت کاتژمێر خەو هەیە، کەم خەوی مەترسی توشبوون بە نەخۆشیەکان و قەڵەوی زیاد دەکات و لەوانەیە لەوە زیاتریش بێت و بگاتە مردن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا