بەڤیدیۆ.. ژنێک بەماوەیەکی کەم تەواوی دوورگەیەک بە ڕاکردن دەبڕێت

پۆڵەتیک پرێس

ژنێکی بەڕیتانی لە نیوزلەندا دەژی ژمارەی پێوانەیی جیهانی شکاند، کاتێک درێژی دوورگەیەکی لەماوەی کەمتر لە 21 ڕۆژدا بەڕاکردن بڕی.

ئیما تیمیس تەمەنی 37 ساڵە، هاوڵاتیەکی بەڕیتانیە لە دینی کایابوی نیوزلەندا دەژی، تائێستا بەفەرمی ئەو ماوەیەی تیمیس بۆ بڕینی درێژی دوورگەکە ئاشکرا نەکراوە، بەڵام بەشێوەیەکی گشتی کەمتر لە 21 ڕۆژی ویستووە، بەوماوەیە توانیویەتی 1300 میل ببڕێت.

ئیما تیمیس توانی ژمارەیی پێوانەیی پێشوو بشکێنێت کە مینا ئیفانز بە 35 ڕۆژ و 27 خولەک بڕیبووی، بەمەش ناوی چووە کتێبی گینسەوە بۆ ژمارەی پێوانەیی، تیمیس بیرۆکەی ئەم ڕاکردنەی چوار ساڵ پێش ئێستا بەمێشکدا هات، بەڵام بەهۆی پێکانی قاچەیەوە دواکەوت، ئەو پارەیەی لەئەنجامی ئەم سەرکەوتنەی بەدەستی هێنا پێشکەشی کۆمەڵی نەخۆشی دەروونی لە نیوزلەندا و کۆمەڵەی خێرخوازی بەڕیتانیا دەکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا