بەڤیدیۆ..عەرەبانەیەکی زێڕین لە کەناراوەکانی هیندستان دەردەکەوێت

پۆڵەتیک پرێس

عەرەبانەیەکی ڕەنگ ئاڵتونی سەرنجڕاکێش بەهۆی با و شەپۆلی دەریای بەهێزەوە لە کەنار دەریاکانی ویلایەتی ئاندرا لە باشووری ڕۆژهەڵاتی هیندستان دەردەکەوێت.

بەپێی ڕۆژنامەی “ئیندیپێندنت”ی بەڕیتانی ئەو عەرەبانە زێڕینە نامۆیە پێیدەچێت لە وڵاتێکی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیاوە ئەندەنوسیا، میانمار یان تایلاندەوە بەهۆی گەردەلوولەوە گەیشتبێتە کەناری دەریاچەی سۆنابالی لە ناوچەی سریکاکۆدام، وەک لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت گوندنشینان و ماسیگرەکانی ناوچەکە عەرەبانە زێڕینەکەیان لە ئاوەکەدا دەرهێنا و هەمووان سەرسامی عەرەبانە نامۆکە بوون.

پۆلیسی ناوچەی ناوبادا ڕایگەیاند ئەگەری هەیە ئەو عەرەبانەیە لە وڵاتێکی دیکەوە هاتبێت، باسی لەوەشکرد بەرپرسانی وڵاتیان ئاگادارکردۆتەوە و لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا